ژمارەیەک وەزارەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەر لە وادەی دابەشکردنی مووچە، مووچەکانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەربگرن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین، دەتوانن لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو مووچەخۆرانە دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) بکەن و مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 5 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی؛ سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.