پایتەخت

ئەمریکا بە بەهای 322 ملیۆن دۆلار چەک بە ئۆکراینا دەفرۆشیت

ئەمریکا بە بەهای 322 ملیۆن دۆلار چەک بە ئۆکراینا دەفرۆشیت
کورتە

ئەمریکا دووبارە دەستی بە فرۆشتنی چەک بە ئۆکراینا کردەوە

 

بەمەبەستی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی کێیڤ، ئەمریکا دووبارە دەستی بە فرۆشتنی چەک بە ئۆکراینا کردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستیی سەربازی بە بەهای 322 ملیۆن دۆلار، لەپێناو بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی کێیڤ.

بەگوێرەی ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیی بەرگریی ئەمریکا، گرێبەستەکەیان بریتی دەبێت لە فرۆشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هۆک بە بەهای 172 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازیی جۆری برادلی بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار.

لە ئێستادا ئەم گرێبەستە تەنیا پێویستی بە پەسەندکردنە کۆنگرێسە بۆ جێ بەجێ کردنی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەو چەکانەی داوە.

جێی باسە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناردنی هەندێک جۆری مووشەکی بەرگری ئاسمانی و تەقەمەنییان بۆ ئۆکراینا ڕاگرتبوو بە بیانووی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو مووشەکانە لە جبەخانەکانی ئەمریکا.

24 تەمموز 2025 13:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025