پایتەخت

وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕی زیاتر لە 974 ملیار دینار گەیشت

وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕی زیاتر لە 974 ملیار دینار گەیشت
کورتە

بڕی زیاتر لە 974 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم

 

هەر ئێستا مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 5 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، سبەی ڕۆژی هەینی، دەست بە دەباشکردنی مووچە دەکرێت.

جێی باسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوەتی ڕادەستی بەغدا کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوی نزیکەی 90 ڕۆژ بوو بە‌غدا بە بڕیارێکی سیاسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتبوو و بیانووی بێ بنەمای بۆ نەناردنی مووچە دەهێنایەوە.

24 تەمموز 2025 06:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025