ئاژانسی ئەی ئێف پی: ئەگەری هەیە پەیامنێرەکانمان بەهۆی برسییەتییەوە لە غەززە گیان لەدەست بدەن

ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە بەهۆی برسیەتی و بێئاویی توانای ڕووماڵکردنمان نەماوە و داوای یارمەتی دەکەن
بەهۆی ئەو قات و قڕییە لە کەرتی غەززە دەگوزەرێ، ڕۆژنامەنووسان چیتر ناتوانن ڕووماڵی ڕووداوەکانی ئەو کەرتە بکەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی ئەی پی ڕایگەیاند، بەبێ گەیاندنی یارمەتی خێرا بۆ دۆخی ڕۆژنامەنووسانی ئاژنسی ئەی ئێف پی و ڕۆیتەرز و ژمارەیەکی دیکە، ئەگەری هەیە بەهۆی برسییەتییەوە گیان لەدەست بدەن.
ئاماژە بەوە کراوە، ئەم پەیامنێرانە مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگەرن، بەڵام بەهۆی کەمی خۆراک و بەرزی نرخەکانیان، توانای کڕینی خۆراکیان نییە.
کامێرەمانێکی ئەی ئێڤ پی بەناوی (بەشار) ڕایگەیاند: :چیتر توانای کارکردنم نەماوە، جەستەم زۆر زۆر لاواز بووە".
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئاژانسی ئەی ئێف پی لە ساڵی 1944ـەوە دامەزراوە، لەو کاتەوەش کارمەندەکانیان بە ڕووداوی جیاواز مردوون، بریندار بوون و زیندانی کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا کەسیان بە برسییەتی گیانیان لەدەست نەداوە.
جێی باسە تەنیا لەم ساڵدا 3 هەزار و 31 دانیشتووی کەرتی غەززە لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ژەمی خۆراک لەلایەن سووپای ئیسرائیل کوژراون و لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو برسێتی کۆتایی بە ژیانی 900 کەس لەو کەرتە هێناوە، کۆی گشتی کوژراوانیش لەسەرەتای جەنگەوە گەیشتووەتە 59 هەزار کەس.