پایتەخت

ڕوبیۆ لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆی لەگەڵ سوودانی کرد

ڕوبیۆ لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆی لەگەڵ سوودانی کرد
کورتە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سوودانی کرد



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ سوودانی کردووە و پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ئاماژەی بە گرنگیی پێدانی بەردەوامی مووچەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە کرد.

 
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا، گفتوگۆ دەربارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ژێرخانی وزە، بەتایبەتیش ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن کرا و جەختی لە گرنگیی لێپرسینەوەی حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەنجامدەرانی هێرشەکان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان لە داهاتوودا کردەوە:"دەبێت هێرشکەرانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سزا بدرێن"

پرسێکی دیکەی پەیوەندییەکەی نێوانیان حەشدی شەعبی بووە کە مارکۆ روبیۆ، نیگەرانی جددی ئەمریکای دووپات کردووەتەوە لە هەوڵدان بۆ دەرکردنی یاسای هەیکەلیەت و پەیکەربەندی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق، جەختی کردووەتەوە دەرکردنی هەر یاسایەکی لەمشێوەیە کاریگەری ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بە دامەزراوەیی دەکات، ئەمەش سەروەری عێراق لاواز دەکەن و تێکیدەدەن.

جێی باسە دوێنێ سێشەممە، سوودانی دەربارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گووتی، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییە داراییەكانی سەرشانی بەگوێرەی یاسا و دەستوور جێبەجێ بكات، بۆئەوەی دەرفەت لەبەردەم وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بڕەخسێت لە جێبەجێكردنی ئەركە داراییەكانی بەردەوام بێت.

23 تەمموز 2025 08:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025