سوودانی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆی ئاشكرا كرد

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و سوودانی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی باسی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سودانی تاسی له‌وه كردووه، به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش مه‌رجێكمان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و تیایدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و گوتوویه‌تی: " ێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییە داراییەكانی سەرشانی بەگوێرەی یاسا و دەستوور جێبەجێ بكات، بۆئەوەی دەرفەت لەبەردەم وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بڕەخسێت لە جێبەجێكردنی ئەركە داراییەكانی بەردەوام بێت".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه سوودانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025، کە بڕەکەی (120،000،000،000 ) سەد و بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خسته سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.