ڕاوێژکاری سوودانی هۆکاری نەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕاوێژكارێكی سوودانی دڵنیایی دهدات لهوهی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان خهرج دهكرێت
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری خستە هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بڕیاربوو هەر ئەمڕۆش بەغدا پارە ڕەوانە بکات بەڵام نەکرا و ڕاوێژکارێکی سوودانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیای ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری هونەری ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی نەناردووە، ڕێککەوتنی سیاسی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بڕیارەکان لەبارەی مووچە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی جێبەجێکردووە و داهاتی نانەوتی ناردووە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، هەروەها گفتوگۆکان لەبارەی لێکتێگەیشتنێکی کردەیی لێکەوتەوە، ئەم ڕێککەوتنەی کراوە زۆر گرنگە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، نابێت جیاوازی لەنێوان فەرمانبەران بکرێت و پێویستە بەیەک چاو سەیری هەموو فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، دەبێت چارەسەرێکی درێژخایەن بکرێت و هەروەها حکومەتی عێراق وەک نیازپاکی یاسای بودجەی هەموار کردەوە، هەولێر و بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان نیازپاکیان هەیە، دەبێت پابەندییەکی درێژخایەن هەبێت.