سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ستۆره بۆ پایته‌خت: به‌م نزیكانه 964 فه‌رمانبه‌ر زه‌وی وه‌رده‌گرن

له شاره‌وانی به‌ستۆره ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستی پێكردووه و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ش بۆ پایته‌خت زانیاری نوێی ئاشكرا كرد
له درێژه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌وانی به‌ستۆره ده‌ستی به ئاماده‌كاری چڕ كردووه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ش به پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، پرۆسه‌كه زۆر به خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕزگار ره‌حمان، سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ستۆره به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، زه‌وی ته‌واو بۆ فه‌رمانبه‌رانی سنووری شاره‌وانی به‌ستۆره ئاماده‌كراوه، پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانیش ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتووییه‌كی نزیك كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین و ئێستاش سه‌رقاڵی دیزاین كردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ین كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌مان كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ستۆره ئه‌وه‌ی بۆ پایته‌خت خسته‌ڕوو، سەبارەت بە کاتی دابەشکردنەکان ناتوانین بڵێین بە دیاریکراوی لەم کاتەدا دابەش دەکرێن، بەڵام دەبێت هەموو شارەوانییەکان بە زۆترین کات کارەکانیان تەواو بکەن و شارەوانی به‌ستۆره‌ش یەکێک دەبێت لەو شاره‌وانییانه‌ی كه کارەکانی بە خێرایی بەڕێوەده‌چێت و تەواو دەبێت.
ڕزگار ره‌حمان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی باسی له‌وه كرد، له سنووری شاره‌وانی به‌ستۆره 964 فه‌رمانبه‌ر به فەرمانبەری شارستانی و سەربازی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ سوودمه‌ند ده‌بن له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی و ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین كات پرۆسه‌كه ته‌واو بكه‌ین و كۆتایی به ڕێككاره‌كان بهێنین.
سه‌رۆكی شارەوانی به‌ستۆره سه‌باره‌ت به شوێنی زه‌وییه‌كان بۆ پایته‌خت ئاشكرای كرد، بەپێی ڕێنماییەکان دەبێت هەر فه‌رمانبه‌رێك بەپێی کارتی زانیاری و شوێنی نیشتەجێبوونی زەوی وەربگرێت، بێگومان فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی به‌ستۆره‌ش هەر بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونییان واتە سنووری ناحیەی به‌ستۆره زەوییەکانیان پێدەدرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه ڕاسته‌وخۆ له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌ستۆره مه‌راسیمێك ساز ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌ر ئه‌وكاتییش فه‌رمانبه‌ران ده‌بن به خاوه‌ن زه‌وی خۆیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا له سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه جیاوازه‌كان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنی زه‌وی.