كشتوكاڵی ههولێر چیتر چاوپۆشى لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتى ناکات

بهڕێوهبهرایهتی گشتی كشتوكاڵی ههولێر، ڕێككاری نوێ دژی زێدهڕۆیی بۆ سهر موڵكی گشتی دهگرێتهبهر
دوابەدوای گرتنەبەری ڕێکارییەکان بەرامبەر ئەو کەسانەی زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتی دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر وردەکاری دەربارەی نوێترین ڕێکارییەکان پەیامی هەیە.
ئهمڕۆ سێشهممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ڕێگەگرتنى لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەى لەو ماوەیەدا هەستدەکرێت زیدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتی کەمبۆتەوە، بەڵام دەبێت بەرپرسانى یەکە کارگێڕى و ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم دام و دەزگاکانى ترى حکومەت بە توندى بەردەوامبن لە ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیى.
ئەوەشی خستەڕوو، هەرسەرپێچیەک هەبێت دهبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى ڕێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە ڕێکارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەش بکرێت کە لەسەرهەژماری خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکومەت و گشتیى دەکەن.
لە درێژی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێگەپێدان بە زێدەڕۆیی پێچەوانەى یاسا و بڕیارەکانى حکومەتە و نابێت بەهیچ شێوەیەک چاووپۆشى لێبکرێت.
سەبارەت بە پرسى حەرەمى گوند و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکان بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوەشدەکاتەوە، دەبێت لە زوترین کاتدا میکانیزمى گونجاو بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسە و پۆلێنکردن و نیشانکردنى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى و هاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت و رێ و شوێنى پێویست بگیرێتەبەر.