دەیان ساڵە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی چاوەڕوانی کردنەوەی شەقامی 100 مەتری دەکەن و ئەمڕۆش شارەوانی سلێمانی موژدە دەداتە هاووڵاتییانی سنوورەکە.
ئهمڕۆ سێشهممه سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کردنەوەی شەقامی 100 مەتری ڕایگهیاند، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەیلا عومەر سەردانی شەقامی 100م ناسراو بە شەقامی شاڕێی بابان کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون و بەدواداچوون بۆ قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامی ناوبراو کە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی سەبارەت بەم پڕۆژەیە زۆرینەی قۆناغەکانی تەواوبووە و وا بڕیارە کۆتای ئەمساڵ تا ڕێگای قەراغ بە ڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا بکرێتەوە.
سەرۆکایەتییەکە دووپاتیکردەوە، لە مانگی 9ی ساڵی 2026 بە تەواوی پڕۆژەکە بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.