مهریوان حاكم هادی بۆ پایتهخت: زیاتر لە هەزار فەرمانبەری ناحیەی دارەشەکران بوونە خاوەنی زەوی

ئهمڕۆ 1392 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ناحیەی دارەشەکران دابەشکرا
لەدوای دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەوی لە شارەوانی بەحرکە ئەمڕۆ لە شارەوانی دارەشەکران سەدان پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکران و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
ئهمڕۆ سێشهممه مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی دارەشەکران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، قۆناغی دووەم لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەمڕۆ کاتژمێر 4ــی ئێوارە دەستیپێکرد، کە 1392 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ناحیەی دارەشەکران دابەشکرا.
مەریوان حاکم هادی، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی ناویان نەهاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی گووتی: "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کارەکانیانیان بەتەواو بووە ئەمڕۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی هەر فەرمانبەریکی دیکە کە بە هەر هۆکارێک سوودمەند نەبووبێت لەم تیروپشکە ئەوا لە ئایندەدا بە شێوەی تاک تاکە زەوی وەردەگرێت".
جەختی لەوەشکردهوه، ئەو زەویانەی ئەمڕۆ دابەشکران دەکەوێتە ناوچەی ئاوەدانی نێو ناحیەکە و سنووری دارەشەکران.
ناوبراو بۆ بابەتی تاپۆکردنی زەوییەکان ڕوونیکردەوە، لەدوای ماوەیەکی کەمدا ناوی فەرمانبەرەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ دەکرێت و زەویییەکان تاپۆ دەکرێن.
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی قوشتەبە ئاشکرای دەکات، لەچەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانی ناحیەی قوشتەپە دەست بەدابەشکردن دەکرێت.