ڕابەر حسێن بۆ پایتەخت: هەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت

بهڕێوهبهری ئاوی ههولێر لهڕێگهی پایتهخت میدیاوه هاووڵاتییان له بوونی سهرپێچییهك ئاگادار دهكاتهوه و هۆشدارییان پێدهدات
دوابەدوای پێدانی ئاو لە رێگەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر چەند بڕیار و سزایەک بۆ هاوولاتییان دەخاتەڕوو.
ئهمرۆ سێشهممه ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە بەفیرۆنەدانی ئاو بە پایتەخت میدیای راگەیاند، بۆ بەفیڕۆ نەدانی ئاو بەگوێرەی یاسای ژمارە 4 بۆ پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت ئاگادارکردنەوە دەدرێت، ئەگەریش پابەند نەبێت ئەوکاتە دەبێتە سزادانی دارایی ئەگەریش هەر پابەند نەبوو دەدرێتە دادگە.
بڕی سزای داراییەکە بۆ نەبەستی تەوافەی ئاو ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت".
ناوبراو جەختیش لەوەدەکاتەوە، هەر کەسێکیش زیادەڕۆیی کرد لەسەر تۆڕەکانی ئاو یاخود بۆڕیی بشکێنێت ئەوا تێچووی شکان و چاکردنەوەکەی دەدرێتە ئەستۆی یان ئاوێکی زۆری بەکارهێنابێت، هاوكات ئەگەر کەسێک سەرپێچی بکات بە ڕاکێشانی هاوبەشێک بە بڕی 450 هەزار سزا دەدرێت.
ڕابەر حسێن، ئهم داواكارییهش ئاڕاستهی هاووڵاتییان دهكات، كه وێنە و ڤیدیۆی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن کە سەرپێچی دەکەن و تەوافەی ئاو نابەستن و ئاو بەفیڕۆ دەدەن.