پایتەخت

لە حکومەتە مژدە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم

لە حکومەتە مژدە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم
کورتە

لەسەر ڕەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێم، هەڵمەتێکی گەورەی هەلی کار ڕاگەیەندرا.

لە درێژەی کاروانە پڕ لە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەت بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان بەبێ جیاوازی، پڕۆسەی دامەزراندنی 250 کەس بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەت دوای ڕەزامەندی سەرۆکورزیران مەسرور بارزانی دێت، ئەمەش لە پای ئەو خەمخۆرییە جددی سەرۆکوەزیرانە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و پێشخستنی کەرتی کارگێڕی لەو پارێزگایەی کە سیمبولی قوربانیی گەلی کوردە و حکومەت بەم هەنگاوەی، دەیسەلمێنێت کە پلانی گەشەپێدان هەموو ناوچەکان بە یەکسانی دەگرێتەوە.

ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی ڕایگەیاند، کە دامەزراندنەکە بە شێوەی "گرێبەست" دەبێت و (32) پسپۆڕیی جیاواز لە خۆ دەگرێت، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕین بۆ دەرچووان دەڕەخسێنێت تا لە بوارە جیاجیاکانی وەک ئەندازیاری، کارگێڕی، تەندروستی و بوارە تەکنیکییەکاندا تواناکانیان بخەنە خزمەت پارێزگاکەیان.

خشتەی کاتی و شێوازی پێشکەشکردن:

بە مەبەستی فەراهەمکردنی شەفافییەت و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان، پڕۆسەکە بەم شێوەیە دەبێت:

دەستپێکردن: لینکی فۆرمەکە لە ڕێکەوتی 10ـی حوزەیرانی 2026 کارا دەکرێت.

کۆتایی: پڕۆسەکە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە 24ـی حوزەیرانی 2026 کۆتایی پێ دێت.

حکومەتی هەرێم لەرێگەی ئەنجوومەنی ڕاژەوە چەند مەرجێکی داناوە تاوەکو هیچ کەسێک نەتوانێت مافی کەسێکی تر بخوات: 

1. یەک پسپۆڕی و یەک فۆرم: هەر پێشکەشکارێک تەنها مافی پڕکردنەوەی یەک فۆرمی هەیە بۆ یەک پسپۆڕی، بە پێچەوانەوە ناوی لە لیستەکە ڕەوانە ناکرێت.
2. بەڵگەنامەی ڕەسەن: پێویستە زانیارییەکان بە وێنەی بەڵگەنامەی ڕەسەن پشتڕاست بکرێنەوە.
3. فایلی یەکگرتوو: هەموو بەڵگەنامەکان دەبێت لەناو یەک فایلی (PDF) بن کە قەبارەکەی لە 100 مێگابایت تێنەپەڕێت.
4. پێداچوونەوەی ورد: پێش ناردنی کۆتایی، پێویستە پێشکەشکار ورد بێت، چونکە دوای ناردن چانسی دەستکاری نادریت و ڕاستەوخۆ دەچێتە کێبڕکێوە.

ئەم دامەزراندنە بەشێکە لە ستراتیژی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەم بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەرێگەی گەنجانی لێهاتوو، حکومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە کە دەرگای خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاووڵاتییان واڵایە و پارێزگای هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی ئازیز، جێگەی بایەخی تایبەتی کابینەی نۆیەمە.

بۆ دابەزاندن و پڕکردنەوەی فۆرم، لە کاتی دیاریکراودا سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://bit.ly/PSC-hirings

08 حوزەیران 2026 14:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026