هێرشکرایە سەر فرۆکەخانەکانی تاران
ئایا تاران پارێزراوە؟ وەڵامی بەرگری ئاسمانی بۆ هێرشەکان
دۆخی ئەمنی لە ئێران گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بڕیاری دا ئاسمانی بەشی ڕۆژئاوای وڵاتەکە تا کاتێکی نادیار دابخات.
ئهمرۆ دەستەی فرۆکەوانی ئێران بڵاویكردهوه، ئیسرائیل هێرشی كردووهته سەر فرۆکەخانەکانی تاران و له ئهنجامدا فرۆکەخانەی مێهرئاباد و ئیمام خومەینی لە تاران داخران.
بهپێی ئاژانسی تهسنیم، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تاران چالاک کراوه، کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی مووشەکەکانی تەلئەڤیڤ.
سوپای ئیسرائیل باس لهوه دهكات، کە هێزی یەدەگی زیاتریان بانگهێشت کردووه، تا بۆ چەند ڕۆژێک لە شەڕ بەردەوام بن. ههروهها سوپای پاسدارانی ئێرانیش هۆشداری دا کە هەر هێرشێک بۆ سەر کەرتی نەوت، هەموو ناوەندەکانی وزە لە ناوچەکە دەگرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم پەرەسەندنانە، نرخی نەوتی برێنت بە شێوەیەکی کتوپڕ 4 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.