ئێران به فهرمی دهستی به هێرشهكانی كردهوه
بەیاننامە توندەکەی سوپای پاسداران و 3 خاڵی گرنگ.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆ هەموو ئەگەرەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوان لە هەموو بەرەکاندا ئامادەن.
ئهمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگە ڕادارییەکانی ناو خاکی ئێران، 2 بنکەی ئاسمانی گرنگیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج کە پێکهاتبوون لە بنکەی نێفاتیم لە باشوور و بنکەی تێل نۆف لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل له ڕاگهیهندراوێكدا باس لهوه دهكات، كه زۆربەی مووشەکەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە یان لە ناوچە چۆڵەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە.
هاوکات ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵگەیەکی پێترۆکیمیاوی لە بەندەر ماهشەهر و چەند ناوەندێکی سەربازی لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئێران.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی باشووری بەیروت و ئێرانیش هۆشداری داوە کە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن، وەڵامی زۆر توندتر و بەئازارتریان دەبێت.