هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ترەمپ داوای ڕاگرتنی کرد، بەڵام ئیسرائیل هێرشی کرد؛ چی ڕوودەدات؟
ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی نوێی ئاسمانی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا، ئەمەش سەرەڕای هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنە سەربازییەکان.
ئهمڕۆ سوپای ئیسرائیل بڵاویكردهوه، کە کۆمەڵگەیەکی پێترۆکیمیاوییان لە ناوچەی ماهشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران و چەند ئامانجێکی سەربازی تریان لە ناوچە جیاوازەکان پێکاوە.
ئەم هێرشە وەک یەکەم لێدان لە کەرتی وزەی ئێران هەژمار دەکرێت لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستی 8ی نیسان.
میدیاکانی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە زیانی ماددی بە بەشێک لە کارگەکە گەیشتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرا ترەمپ داوای لە نەتەیاهو کردووە لە هێرشەکان بەردەوام نەبێت.