پایتەخت

سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بۆ پایتەخت میدیا: زەوی ئامادە دەکەین بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا

سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بۆ پایتەخت میدیا: زەوی ئامادە دەکەین بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا
کورتە

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد

دوای ئەوەی پرۆسەی دابەشکردن لە سنووری هەولێر دەستیپێکرد، لە سەرجەم شارەوانییەکانی حکومەتی هەرێم لە ئامادەکاریدان بۆ بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێش لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە موژدەیەک دەداتە فەرمانبەرانی سنوورەکە.

 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئارام محەممەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، زۆربەی شارەوانییەکان سەرقاڵی وردبینی کردنن بۆ ناوی فەرمانبەران، بەڵام لەیەک کاتدا ناتوانین زەوی بەسەر هەموو فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش بکەین، چونکە زەوی پێویست ئامادە نییە و دابەشکردنەکە دەبێتە قۆناغ بە قۆناغ.

 

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا لە زۆربەی شارەوانییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا.

 

سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ، سەبارەت بە وادەی تیروپشکردن بۆ ناوی فەرمانبەرانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوونیکردەوە، کاتی دەوێت بۆ تیروپشک کردن بۆ ناوی فەرمانبەرانی سنوورەکە.

22 تەمموز 2025 16:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025