لە ڕێگەی دانانی کامێرا چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت

كامێرا لهناو وێستگهكانی دهنگدان جێگیر دهكرێن، كه به دهنگ و رهنگ كار دهكهن و ڕێگری له پێشێلكاری و ساختهكاری دهكهن
تەنیا 4 مانگی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و جەختیش لەوەدەکاتەوە، لە ڕێگەی دانانی کامێرا چاودێری هەڵبژاردن دەکرێت.
ئهمڕۆ سێشهممه كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە دانانی کامێرای چاودێری بۆ بنکەکانی دەنگدان رایگەیاند، لە رێگەی 120 هەزار كامێراوە چاودێریی دەنگدان و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین.
لە بڵاوکراوەکەدا زانیاری زیاتر سەبارەت بە دانانی کامێرەکان دەخاتەڕوو، كامێراكان بە دەنگ و رەنگ كاردەكەن و لە ناو وێستگەكانی دەنگدان دادەنرێن.
جەختی لەوەشکردەوە، پرۆسەی دەنگدان بە نهێنی بەڕێوەدەچێت و بەهیچ شێوەیەک نازانرێت دەنگدەر دەنگ بە كێ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغە دەبێت.
بڕیارە 11ــی 11ــی 2050، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.