كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

حه‌وزێكی گه‌وره‌ی ئاو له ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌كرێت و گرفتی نه‌بوونی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وا بڕیاره له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی حه‌وزێكی گه‌وره‌وه كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌م باره‌یه‌وه‌ش زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان ڕایگه‌یاند، هەندێک کەس بە زیادەڕۆیی ئاویان ڕاکێشاوە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاوی ماڵان دروست کردووە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە دوو ماتۆڕی گواستنەوەی و خێراکردنی پڕۆسەی ناردنی ئاومان بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دابینکردووە، تاوەکو گەیاندنی ئاو بە ماڵان زیاتر بکەین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له سبه‌یه‌وه دوو ماتۆڕه‌كه بۆ گواستنەوە و خێراکردنی پڕۆسەی دابه‌شكردنی ئاو جێگیر ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته كار و تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه به‌شێكی زۆری كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو له ده‌ربه‌ندیخان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.