ئه‌حمه‌د شه‌رع له سێ هه‌وڵی تیرۆركردن ڕزگاری بوو

ته‌نیا له‌ماوه‌ی 7 مانگی رابردوو ئه‌حمه‌د شه‌رع له سێ هه‌وڵی تیرۆركردن ڕزگاری بووه
ئه‌حمه‌د شه‌رع، دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لاتی سووریا و بوونی به سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ر ئه‌و وڵاته، ڕاسته‌وخۆ له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوو سێ جار له هه‌وڵی تیرۆركردن ڕزگاری بووه.
ڕۆژنامه‌ی یەنی شەفەقی تورکی به‌پشت به‌ستن به زانیاری میدیاكاننی ئیسڕائیل بڵاویكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریا له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوو سێ جار له هه‌وڵی تیرۆركردن ڕزگاری بووه و هه‌ر سێ جارییش هه‌واڵگری توركیا به‌هانایه‌وه چووه و ڕێگری له تیرۆركردنی ناوبراو كردووه.
ڕۆژنامه توركییه‌كه به وردی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌تا لەکاتی دەرچوونی کۆشکی قەسر شەعب لە دیمەشقی پایتەخت هه‌وڵ دراوه و بكه‌ری گوماناوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژراوه، دواتر ە پارێزگای دەرعا، لەسەر سنووری ئوردن هه‌وڵێكی دیكه هه‌بووه بۆ تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ڵام ئه‌ویش پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، سێیه‌مین جار لەسەر ڕێگایەکی جێگیر لە دیمەشق ژماره‌یه‌ك چه‌مدار بۆسه‌یان بۆ داناوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش كه پلانێكی ورد و مه‌ترسیدار بووه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
جێی باسه، ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌پێشووتردا به هاوكاری سه‌دان چه‌كداری نزیك له خۆی به كوده‌تایه‌ك و له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك كۆتایی به حكومڕانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی سووریا هێنا و توانی حكومڕانی په‌نجا ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د به‌كۆتا بهێنێت و جه‌نگ له سووریا نه‌هێڵێت.