پایتەخت

ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر ئێران

ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر ئێران
کورتە

سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی قسەکانی عەباس عێراقچی دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەداتەوە و هەڕەشە دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات و ئامادەیی دووبارە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەتۆمی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانمان زیانێکی زۆریان بەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران داوە و لەناوچوون، ئەگەر دۆخەکە وا بخوازێت ئەوا جارێکی دیکە هەمان هێرش ئەنجام دەدەین.

ئەم هەڕەشانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دووپاتیکردەوە، سەرەڕای ئەوەی زیانی زۆر بە بنکە ئەتۆمییەکانیان کەوتووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.

جێی باسە لە 22-6-2022، لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا بە فڕۆکەی B-2 هێرشێکی بەرفراونی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی  ئێران ' نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، زیانێکی زۆری پێگەیاندنن.

22 تەمموز 2025 05:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025