وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕی 120 ملیار دینار بۆ بەغدا نێردرا

کورتە
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025، بە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
جێی باسە دوێنێ دووشەممە، دوای بەستنی چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و عێراق، د. فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتن هەیە و کێشەی مووچەی مانگی ئایار چارەسەر کراوە، ئەمڕۆ خەرج دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی 90 ڕۆژە بەغدا بە بڕیارێکی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و بەبەردەوامی بیانوی نوێ دەهێنێتەوە بۆ نەناردنی مووچە.