یەکێتی؛ لە شاخەوە بۆ قومار و كۆمه‌ڵكوژی
بافڵ تاڵه‌بانی له لێواری ئیفلاسی ئەخلاقی؛ داهاتووی یەکێتی بەرەو کوێ دەچێت؟
یەکێتی كه ڕۆژانێک بە حزبی شەهیدان و حزبی مۆدێرنە و دیموکراسی دەناسرا، لە ئێستادا لەژێر سێبەری سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا، بە قۆناغێکی وەرچەرخانی مێژوویی زۆر شڵه‌ژاو و جیاوازدا تێدەپەڕێت. له‌م ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییەدا تیشک ده‌خه‌ینه سەر چۆنیەتی هەڵکشانی بافڵ تاڵەبانی بۆ لووتکەی دەسەڵات و ئەو کودەتا و قەیرانە سیاسی و ئەخلاقییانەی کە لە کاروانی سیاسی ئەودا تۆمار کراون.
یەکەم: کودەتای 8ی تەمووز؛ کۆتایی گفتوگۆ و دەستپێکی زمانی ئاگر
هەرچەندە لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا له 2019، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک چارەسەرێکی کاتی بۆ ڕێگریكردن لە لێکترازان په‌سه‌ندكرا، بەڵام بافڵ تاڵەبانی تەنها وەک پردێک بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی لووتكه‌ی یه‌كێتی بەکاریهێنا. لە 8ی ته‌مووزی 2021دا، سلێمانی شایەتی گۆڕانكارییه‌كی دراماتیکی بوو. بافڵ تاڵەبانی له ڕێگه‌ی هێزە ئەمنییەکان، دەستی بەسەر دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر دا گرت و لاهور تاڵه‌بانی ئامۆزای و هاوسەرۆکی حزبەکەی لەژێر هەڕەشەی چەک و تۆمەتی ژەهرخواردکردن دوورخستەوە. دواتر ئەم هەنگاوە بە کودەتای سپی ناوزه‌ند كرا، کە تێیدا شەرعییەتی کۆنگرە لەژێر پێی هێزە ئەمنییەکاندا پان کرایەوە.
دووەم: 16ی ئۆکتۆبەر؛ برینە ساڕێژنەبووەکەی کەرکووک
بافڵ تاڵەبانی وەک ئەندازیاری ڕێککەوتنی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دەبیندرێت. بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ژێربەژێر لەگەڵ قاسم سولەیمانی و هادی عامری، هێزەکانی پێشمەرگەی لە کەرکووک کێشایەوە. ئەم هەنگاوە کە بە خیانەتی نیشتمانی لەلایەن گه‌لی كورد و خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌وه ناوزەند دەکرێت، بووە هۆی لەدەستدانی %50ی خاکی کوردستان و شکانی شکۆی نەتەوەیی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە حزبی و خێزانییەکانی لە سلێمانی.
سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی مێژووی یه‌كێتی و سڕینەوەی نەیارەکانی
کاروانی سیاسی بافڵ تاڵەبانی تەنها بە لادانی لاهور تاڵه‌بانی نەوەستاوه، بەڵکو پەلی کێشا بۆ تەمێکردنی کەسایەتییە دێرینەکانی ناو حزب. بۆ نموونه، هێرشی كرده سه‌ر ماڵی مه‌لا به‌ختیار و ده‌زگای چاو‌دێر. دوورخستنەوەی کاراکتەرێكی سیاسی نێودەوڵەتی وەک بەرهەم ساڵح. ئه‌م دوو نموونه‌یه به‌سه بۆئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ربكه‌وێت، كه بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا كه‌سی گوێڕایه‌ڵ و ده‌م به به‌ڵێی ده‌وێت، نه‌وه‌ك كه‌سی خاوه‌ن پڕۆژه و فیكر.
چوارەم: دۆڕانی دارایی و مۆڕاڵی؛ لە دادگاکانی به‌ریتانیاوە بۆ سەر مێزی قومار
ژیانی تایبەتی بافڵ تاڵەبانی و داهاتەکانی یەکێتی هەمیشە جێگەی گومان بوونه. بۆ نموونه، دادگای به‌ریتانیا له 2013 بافڵ تاڵه‌بانی به بڕی 3 ملیۆن پاوه‌ند سزا داوه، ئه‌مه‌ش بەهۆی دەسیسە و پابەندنەبوون بە گرێبەستە نەوتییەکان، كه ئەمە یەکەمین زەنگی مەترسی بوو لەسەر جێ متمانەی دارایی ئەو. بەپێی ڕاپۆرتە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بافڵ تاڵەبانی لە ماوەی ڕابردوودا بڕی 31 ملیۆن دۆلاری لە لاس ڤێگاس و تەنها لە هەفتەی ڕابردووش‌دا 10 ملیۆن دۆلاری دیکەی لەسەر مێزی قومار دۆڕاندووە. ئەم پارانە لە کاتێکدا خەرج دەکرێن کە سلێمانی خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری نییه و ڕۆژانه ده‌یان كه‌س به‌هۆی خراپی ڕێگه و بان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێنجەم: ڕووداوی هۆتێل لاله‌زار و ڕشتنی خوێنی كورد به ده‌ستی كورده‌وه!
له شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ی شوباتی 2025، هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆری سەر بە بافڵ تاڵەبانی و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، به فه‌رمانێكی حزبی و بێ بڕیاری دادگا به تانك و درۆن و ده‌بابه و ده‌یان چه‌كی زۆر قورس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور تاڵه‌بانی، ئامۆزای بافڵ تاڵه‌بانی. به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كوژران و برنداربوون، نزیكه‌ی 200 كه‌س ده‌ستگیركرا كه ئێستا زۆرێكیان له زیندانی كانی گۆمه، یه‌كێك له ترسناكترین زیندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه ده‌كه‌وێته شاری سلێمانی. له هێرشه چه‌كدارییه‌كه لاهور تاڵه‌بانی، كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و یه‌كێك له سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتی بوو، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی بافڵ تاڵه‌بانی.
ئێستا له 2026، لە کاتێکدا یەکێتی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە، مێژوو بە خوێنی هاوسەنگەرەکانی دوێنێی دەنووسێتەوە. یەکێتی لە کاتێکدا گوڵ دەبەخشێتەوە، کە بە سیاسەتەکانی باوکی دەیان منداڵی ئەو شارەی لە شەڕی ناوخۆییدا بێسەروشوین و کۆمەڵکوژ کردووە.
بافڵ تاڵەبانی توانیویەتی بە ئاگر و ئاسن و پارە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حزبێکی جەماوەرییەوە بگۆڕێت بۆ ڕێکخراوێکی ئەمنی و خێزانی. دۆڕاندنی ملیۆنان دۆلار لە قومارخانەکان و ڕشتنی خوێنی هاوسەنگەرانی باوكی، حزبه‌كه‌ی گەیاندووەتە قۆناغی ئیفلاسی ئەخلاقی و نه‌مانی به‌های مرۆڤ و قۆناغی خه‌بات و شۆڕش. مۆمەکانی یادی 50 ساڵەی یەکێتی، نەک ڕووناکی، بەڵکو دووکەڵی ڕەشی ململانێ‌یان لێ هه‌ڵده‌ستێت و بۆنی خوێن و بارووتییان لێ دێت.