بافڵ تاڵەبانی: نابێت ئەو لێکتێگەیشتنەی لەسەر مووچە کراوە بەربەستی بۆ دروستبکرێت

بافڵ تاڵهبانی داواكاری نوێی له حكومهتی فیدڕاڵ لهسهر پرسی مووچه ههیه
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی پەیامێک سەبارەت بە ڕەوانە کردنی مووچە دەداتە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق و دەڵێت: "نابێت بەربەست بۆ لێکتێگەیشتنەکە دروست بکرێت".
ئهمڕۆ دووشهممه بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نابێت ئەو لێکتێگەیشتنەی لەسەر مووچە کراوە بەربەستی بۆ دروستبکرێت، هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی و بەردەوام لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیداین.
بافڵ تاڵەبانی، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لهوه كرد، ئێستا دەبێت تیمە تەکنیکییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەر ئاستەنگێک بێتە پێشەوە دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.