هۆڕن لێدان دەروونی مرۆڤ تێک دەدات

داوا دهكرێت یاسای تایبهت به قهدهغهكردنی هۆڕن لێدان دهربكرێت و ڕاستهوخۆ بچێته بواری جێبهجێ كردنهوه
راوێژکارێکی دەروونی داوای دەرکردنی یاسای تایبەت بە قەدەغەکردنی هۆڕن لێدان لە شوێنە دیاریکراوەکان دەکات، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دروست دەکات.
د. شەهلا عەلی، راوێژکاری دەروونی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هۆڕن لێدانی بەردەوامی ئۆتۆمبێلەکان ژاوەژاوێکی زۆر دروست دەکات کە راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی هاووڵاتییان دروست دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پسپۆڕە، ژینگەی ناتەندروست تەنها پیسبوونی هەوا و ئاو ناگرێتەوە، بەڵکو ژاوەژاویش دەگرێتەوە کە دەنگی ئۆتۆمبێلەکان و بەتایبەتیش هۆڕن لێدان سەرچاوەی سەرەکین.
شارەزایان پێشنیار دەکەن کە پێویستە یاسا و رێنمایی توند دەربکرێن بۆ رێکخستنی هۆڕن لێدان و کەمکردنەوەی ئاستی ژاوەژاو لە شارەکاندا، بەتایبەت لە نزیک نەخۆشخانە، قوتابخانە و ناوچە نیشتەجێبوونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.