پایتەخت

دژەخۆر هۆکاری توشبوونە بە شێرپەنجە

دژەخۆر هۆکاری توشبوونە بە شێرپەنجە
کورتە

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، دژه‌ خۆر مه‌ترسیداره‌ و تووشی ده‌یان گرفت و نه‌خۆشییت ده‌كات

بەکارهێنانی دژە خۆر کرێمی خۆپاراستن لە تیشکی خۆر بووەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەی ملیۆنەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان مەترسی جددی دەربارەی ئەم بەرهەمانە دەخەنە ڕوو.

 

لە مانگی مایسی 2019، دەزگای دەرمانی ئەمریکا FDA ڕاپۆرتێکی گرنگی بڵاوکردەوە ئاشکرای کرد، پێکهاتە کیمیاییەکانی دژە خۆر دەتوانن بچنە ناو خوێنی مرۆڤەوە، ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریخست کە تەنها دوای دوو کاتژمێر لە بەکارهێنانی دژە خۆر، ئاستی ئەم ماددە کیمیاییانە لە خوێندا دەگاتە ئاستێک کە سنووری ستانداردەکان تێدەپەڕێنێت.

 

لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، فرۆشتنی دژە خۆر بە ڕێژەی 38% زیادی کردووە، تووشبوون بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەی پێست میلانۆما دوو هێندە زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 1982.

 

پسپۆڕان دەریان خستووە، منداڵ نابێت بە هیچ شێوەیەك دژەخۆر بەكاربهێنن، سیستەمی بەرگری و پێستی منداڵان هەستیارترە و دەکرێت زیاتر کاریگەر بێت بەم ماددە کیمیاییانە.

 

ئەم پێکهاتە کیمیاییانە دەتوانن کاریگەری خراپ دروست بکات لەوانە:

•گۆڕانکاری لە پرۆسەی میتابۆلیکی لەشدا دروست بکەن.

•قورسایی بخەنە سەر جگەر و گورچیلەکان.

•کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی هەبێت.

 

پسۆڕان پێشنیار دەکەن لە شوێن ماددەی دژە خۆر ڕێگایی تر بەکاربهێنن وەک:

1-بەکارهێنانی ڕێگەی سروشتی بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر وەک جلوبەرگی گونجاو، کڵاو، و خۆدوورگرتن لە تیشکی خۆر لە کاتە بەهێزەکاندا.

2-بەکارهێنانی دژە خۆری مینەراڵی وەک ئۆکسیدی زینک و دایۆکسیدی تیتانیۆم کە کەمتر دەچنە ناو پێستەوە.

3-کەمکردنەوەی کاتی مانەوە لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا.

21 تەمموز 2025 23:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025