جیهان ڕووبەڕوی قەیرانی ئۆکسجین دەبێتەوە

بەرپرسانی تەندروستی جیهانی داوا دەکەن، هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ باشترکردنی دەستگەیشتن بە ئۆکسجینی پزیشکی لە سەرتاسەری جیهان
جیهان رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بۆتەوە سەبارەت بە دەستگەیشتن بە ئۆکسجینی پزیشکی کە ژیانی سەدان ملیۆن کەس دەخاتە مەترسییەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ساینس ئالێرت نزیکەی 375 ملیۆن کەس لە جیهاندا بۆ مانەوەیان پێویستیان بە ئۆکسجینی دەستکردە، بەڵام کەمتر لە یەک لەسەر سێی ئەو کەسانە لە وڵاتە هەژارەکاندا دەتوانن دەستیان بەم چارەسەرە ژیان رزگارکەرە بگات.
ماوەی 150 ساڵە کە ئۆکسجینی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا بەکاردێت، بەڵام ئێستا خواستی زۆر لەسەری دروست بووە بەهۆی زیادبوونی نەشتەرگەرییەکان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سییەکانەوە وەک هەوکردنی سییەکان.
لە وڵاتە کەمداهات و مامناوەندەکان دۆخەکە زۆر خراپترە چونکە تەنها لە 54٪ی نەخۆشخانە گشتییەکان و 83٪ی نەخۆشخانە زانکۆییەکان ئامێری پێوانەکردنی ئۆکسجینی خوێن بەردەستە.
بەرپرسانی تەندروستی جیهانی داوا دەکەن، هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ باشترکردنی دەستگەیشتن بە ئۆکسجینی پزیشکی لە سەرتاسەری جیهان بەتایبەتی لە وڵاتە کەمداهاتەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی ملیۆنان کەس.