خۆڵبارین لە عێراق 2750 کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی خۆڵبارین لە عێراق، هەزارەها کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی خۆڵبارین لە عێراق، هەزارەها کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای میسان ڕایگەیاند، لە پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر لە 2000 حاڵەتی تەنگەنەفەسی و تێکچوونی باری تەندروستی تۆمار کردووە، کە 749 حاڵەت لە بەسرە، 700 لە موسەننا، 656 کەس لە میسان، 322 لە دیوانییە، 174 لە زیقار، 150 لە نەجەف.
لە ئێستادا لەلایەن عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا خۆڵبارینەکە کەم دەبێتەوە و نامێنێت.