پایتەخت

پارەی جووتیاران گەیشت

پارەی جووتیاران گەیشت
کورتە

سایلۆی سلێمانی سبەی چەکی پارەی گەنم بەسەر جووتیاران دابەش دەکات

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی ئەو جووتیارانە دەکات، کە گەنمی خۆیان ڕادەستی بنکەکانی وەرگرتن کردووە. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی پرۆسەی دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەستپێدەکاتەوە.

 

 ئاگادارییەکە بە تایبەت ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە، کە پرۆسەی ڕادەستکردنی گەنمیان تەواو کردووە و ژمارەی پسوولەی وەرگرتنیان تا ژمارە 900ـە.

 

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی داوا لەو جووتیارانە دەکات، ناویان یان ژمارەی پسوولەکەیان لەم قۆناغەدا هاتووە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی چەکەکانیان. 

 

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی ڕوونیکردەوە، پێویستە جووتیاران لە کاتی سەردانیکردندا سەرجەم بەڵگەنامە فەرمی و پێویستەکان و پسوولەی وەرگرتنی گەنمەکەیان پێ بێت، بۆ ئەوەی ڕێکارە داراییەکان بە بێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت.

24 ئایار 2026 20:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026