موجته‌با بڕیار له شه‌ڕ و ئاشتی ئێران ده‌دات
هیچ بڕیارێک بەبێ ڕێبەری باڵا نادرێت؛ پەیامی نوێی سەرۆککۆمار بۆ جیهان.
پزیشكیان ستایشی ڕۆلی موجته‌با خامنه‌یی ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كی هه‌ستیار و نوێ لاده‌بات.
ئه‌مڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دامەزراوە میدیاییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەتی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران نادرێت.
هه‌وره‌ها پزیشکیان جەختی لەسەر پێویستی یەکدەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا کردەوە تا دەنگێکی یەکگرتوو لە ئێرانەوە بگاتە جیهان.
ئەمه‌ش دوای ئەوە دێت، کە کامەران غەزەنفەری، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، ڕەخنەی لە سەرۆککۆمار گرتبوو و تۆمەتباری کردبوو بەوەی بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەر، ڕێککەوتنی ئاگربەستی قبووڵ کردووە.