پایتەخت

دەڕاسەیەک کۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێك هێنا

دەڕاسەیەک کۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێك هێنا
کورتە

چۆن دەڕاسەیەک کۆتایی بە ژیانی مێردمنداڵێکی 13 ساڵان هێنا؟

له‌ گه‌رمیان ڕووداوێكی دڵته‌زێن ڕوویدا و تیایدا مێردمداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ڕاسه‌ و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

 

ئه‌مڕۆ وه‌هاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە، به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی وارانیی ژووروو لە سنووری ناحیەی زینانەی سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان، مێردمنداڵێک کەوتووەتە ژێر دەڕاسەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

هه‌روه‌ها باسی له‌و كرد، مێردمنداڵه‌كه‌ ناوی عەلی عیماده‌، تەمەنی 13 ساڵە و پیشەی شوانکارەیە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو مێردمنداڵە لە پێش دەڕاسەکەدا بووە کە خەریکی دروێنەکردن بووە و دەڕاسەکە کردوویەتی بە ژێرەوە. دوای ڕووداوەکە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و لە ئێستادا ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

24 ئایار 2026 17:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026