پایتەخت

بڕیاری کۆتایی وەزارەتی تەندروستی لەسەر تای خوێنبەربوون دەرچوو

بڕیاری کۆتایی وەزارەتی تەندروستی لەسەر تای خوێنبەربوون دەرچوو
کورتە

وەزارەتی تەندروستی 9 ڕێنمایی بەپەلە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی، بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، بڕیاری بەپەلەی لە دژی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و سەر شەقامەکان دەرکرد.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان بە تەواوی قەدەغەیە و دەبێت تەنها لەو شوێنانە ئەنجام بدرێت کە پزیشکی ڤێترنەری سەرپەرشتییان دەکات.

 

 وەزارەت جەخت دەکاتەوە، لە کاتی کەوڵکردن و پارچەکردنی گۆشت، پێویستە جلوبەرگی خۆپارێزی وەک دەستکێش، جزمە و ماسک بەکاربێت و ڕێگە نەدرێت هاووڵاتییان لە دەوری قەسساب کۆببنەوە.

 

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، پاشماوەی ئاژەڵەکان دەبێت لە کیسی داخراودا فڕێ بدرێن، چەقۆ و تەختەی گۆشت بێ لایەن بکرێن و شوێنی خوێنەکە بە کلۆرین پاک بکرێتەوە. بۆ کڕیارانیش، پێویستە گۆشت لە شوێنی مۆڵەتدار بکڕن، ڕەچاوی برینداریی دەستیان بکەن، گۆشتەکە لانی کەم 24 کاتژمێر لە پلەی گەرمیی 4 بۆ 8 پلەی سەدی لە سەلاجەدا بهێڵنەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەک بمێنێتەوە.

 

 لە کۆتاییدا وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات، کە ئاژەڵ دەبێت 2 هەفتە پێش سەربڕین بە قڕکەر ڕشێنرابێت و ئەگەر گەنە یان نیشانەی نەخۆشیی پێوە بوو، نەبڕدرێت.

24 ئایار 2026 17:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026