پشتیوانی دارایی بۆ نانهواخانهكان ڕاگهیهندرا
پاڵپشتیکردنی کەرتی خۆراکی ناوخۆیی؛ دابەشکردنی 1000 لیتر غاز بۆ سەمونخانەکان.
نەوت و کانزاکانی هەولێر، بریارێكی گرنگی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بەردەوام بۆ کەرتی تایبەت و کاسبکاران له ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشكرا كرد.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویكردهوه، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشتیکردنی سەمونخانەکاندا، لە ڕێکەوتی 2026/5/23 دەستکرا بە دابینکردنی بڕی 1000 لیتر غازی شل (LPG) بۆ خاوەن سەمونخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
ئەم هەنگاوە بە ڕەزامەندی پارێزگای هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر جێبەجێ کراوە.