پایتەخت

یەکەم منداڵ بە ڕێگەی ژیری دەستکرد لە دایکبوو

یەکەم منداڵ بە ڕێگەی ژیری دەستکرد لە دایکبوو
کورتە

ئەو منداڵەی پێش نۆ مانگ لە ڕێگەیی ژیری دەستکرد پیتێندرا، بە تەندروستیەكی جێگیر لە دایكبوو

ئەو منداڵەی پێش نۆ مانگ لە ڕێگەیی ژیری دەستکرد پیتێندرا، ئەمڕۆ بە تەندروستیەكی جێگیر لە دایكبوو.

 

ئەم پێشکەوتنە گرنگە لەلایەن د. جاکویس کۆهن، پسپۆڕی کۆرپەلەزانی لە نیویۆرک ئەنجامدراوە و منداڵەکە لە شاری گوادالاخارا لە مەکسیک لەدایکبووە.

 

بەپێی وتەی پسپۆڕان، ئەم تەکنۆلۆژیایە ئەگەری سەرکەوتنی پیتاندنی دەستکرد زیاتر دەکات و ئەگەری مانەوەی هێلکۆکە باشتر دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەرکەوتن لە پڕۆسەی منداڵبوونی دەستکرد.

 

شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەم پێشکەوتنەی لە بواری پیتاندنی دەستکرد کراوە، کاریگەری گەورەی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەدوای چارەسەری کێشەی دووگیانبووندا دەگەڕێن.

 

چۆنیەتی پرۆسەی تەکنیکی ئۆتۆماتیکی بلووری بە یارمەتی ژیری دەستکرد:

 

1-سیستەمەکە لەبری تەکنیکی ICSI (تەزریقی ناو-سایتۆپلازمی سپێرم) ئاسایی بەکارهاتووە.

 

2- پڕۆسەکە بەتەواوی ئۆتۆماتیک بووە و دەستی مرۆڤی تێدا بەکارنەهاتووە.

 

3-سپێرمەکە بە ژیریی دەستکرد دەستنیشانکراوە و بە لەیزەری تایبەت خراوەتە ناو هێلکەکە.

 

4-پڕۆسەکە خێراتر بووە و کواڵیتیی پیتاندنەکەش باشتر بووە.

21 تەمموز 2025 20:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025