پایتەخت

مووچەی هەرێم هاوشێوەی بەغدای لێدێت

مووچەی هەرێم هاوشێوەی بەغدای لێدێت
کورتە

ئومێد سەباح نوێترین بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەر مووچە ئاشکرا کرد.

ماوەی 2 ڕۆژە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

ئه‌مڕۆ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم له‌ به‌غداوه‌ ڕایگەیاند، کە سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران عەلی زەیدی، بە چڕی باسی پرسی مووچەیان کردووە.

 

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه‌ عەلی زەیدی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە مووچەی هەرێم وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق دابەش بکرێت و جەختی کردووەتەوە کە نابێت هیچ جیاکارییەک بەرامبەر هەرێم بکرێت.


به‌ گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌، کۆمپانیاکانی نەوت داوای گەرەنتی ئەمنییان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان کردووە و سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی ئەو گەرەنتییانە دەربڕیوە.

 

ده‌شڵێت: هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و سیستەمی ئەلیکترۆنی گومرگی (ئەسیکۆدا) گفتوگۆیان کردووە، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدرێت.

24 ئایار 2026 14:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026