په‌یامی مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مووچه‌وه
مه‌سرور بارزانی له به‌غداوه مژه‌ی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانەكه‌ی بۆ بەغدا، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەنجامدا. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی موژده‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 5ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی ڕایگه‌یاند، هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی هاوبەشیان ئەوەیە عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر و بۆ گەشەی به‌رده‌وام ببەن.
مه‌سرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا، دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان و گوتی: حکومەتی فیدراڵ بەڵێنی داوە، تا پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان خه‌رج بكات و بڕی پاره‌كه بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وردەکاری زیاتری دەربارەی ڕێکارە داراییەکان خستەڕوو و ئاشكرای كرد، کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە تاوەکو بەپەلە دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەیر دەکرێت، بەتایبەت لەم کاتەدا کە هاووڵاتیان چاوەڕوانی گەیشتنی شایستە داراییەکانیانن بۆ پێداویستییەکانی جەژن.