وردەکاریی پڕۆژە گەورەکەی عەلی زەیدی ڕاگهیهندرا
پلانی 2035؛ ئایا عێراق دەبێتە وڵاتێکی پیشەسازی و بازرگانی؟
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژەی (پلانی عێراق 2035)ی بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی، پڕۆژەی پلانی عێراق 2035ی بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی وڵات ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئابووری وڵات 90% پشت بە نەوت دەبەستێت، ئەمەش لە کاتی دروستبوونی ئاستەنگ لە گەرووی هورمز مەترسی بۆ سەر بودجە دروست دەکات.
زەیدی جەختی کردەوە کە نابێت دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، چاودێریی کۆمەڵایەتی و شایستەی جووتیاران و بەڵێندەران دوا بکەوێت، دهبێت لهمهودوا له وادهی خۆیدا دابهش بكرێت.
هەروەها ئهوهشی خسته ڕوو، دەبێت کەرتی تایبەت گەشەپێدان بەڕێوەببات و لە ڕێگەی به ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گومرگ و باجەوە، ڕێگری لە گەندەڵی بکرێت.