پایتەخت

ترەمپ: ڕێککەوتن کرا

ترەمپ: ڕێککەوتن کرا
کورتە

لەسەر ڕێککەوتن و گەرووی هورمز، ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە.

لەبارەی ڕێککەوتن و گەرووی هورمز، ئێران لێدوانەکانی ترەمپ بەدرۆ دەخاتەوە.

لە وەڵامی پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاژانسی فارس نیوز ئاشکرای کردووە، بەگوێرەی دواین گفتوگۆ لەسەر دانوستانەکان، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی ئێران دەمێنێتەوە، هەرچەندە ئێران بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان وەک هەمان دۆخی پێش جەنگ ڕازی بووە، بەڵام ئەمە بە مانای "تێپەڕبوونی بێ بەرامبەری" کەشتییەکان هاوشێوەی دۆخی پێش دەستپێکی جەنگ نایەت.

بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، بەڕێوەبردنی گەرووەکە، دیاریکردنی ڕێگەی تێپەڕبوونی کەشتییەکان و چۆنییەتی هاتووچۆ لەژێر چاودێری ڕاستەخۆی ئێران دەمێنێتەوە، بۆیە لێدوانی ترەمپ لەمبارەیەوە "بەتەواوی ڕاست نییە."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاژانسی فارسدا هاتووە، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە ترەمپ لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران مەرج و خاڵی سەرەکی دانوستانە، بەڵام تا ئێستا ئێران هیچ پابەندبوونێکی لەسەر ئەم باباتە جێبەجێ نەکردووە و تەنانەت پرسی پڕۆگرامی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە.

وەڵامەکەی ئێران بۆ ترەمپ لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و نووسی: "تا ڕادەیەکی زۆر ڕێککەوتنەکە دانوستاندنی لەسەر کراوە و تەنها چاوەڕوانی هەندێک دەستکاریکردنی کۆتایین لەنێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێک وڵاتی دیکەی ناوبراودا.

24 ئایار 2026 09:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026