شاخەوان عەبدوڵڵا: نەناردنی مووچە بووەتە بارگرانی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق له بڵاوكراوهیهكدا لهبارهی پرسی دواكهوتهكانی مووچه و قهیران و لێككهوتهكانی بۆچوونی خۆی خستهڕوو
بڕیاربوو، ئەم یەکشەممەیە مووچەی مانگی 5ــی مووچەخۆران ڕەوانە بکرێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەمبارەیەوە هاوخەمی خۆی بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ دووشهممه شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە نەناردنی مووچە باسی لهوه كرد، لێكەوتەکانی قەیرانی خەرج نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بارگرانییەکی راستەقینەو زیانێكی گەورە بۆ ژیانی هاووڵاتییان.
ناوبراو، لە درێژەی قسەکانیدا ئهوهی خستهڕوو، دووبارەبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتیی و ژیارییەكان لە هەرێم.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوه، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست، دیارترین ئەو پرس و بابەتانە بوون، کە لە دیدارەكانماندا لەگەڵ باڵیۆزانی هەریەک لە وڵاتانی (ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا) گفتوگۆمان لەبارەوە كرد.