تا 10 ڕۆژی دیكه 8 هه‌زار زه‌وی له سۆران دابه‌ش ده‌كرێت

قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌تاش له سنووری سێ قه‌زا پرۆسه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت
وا بڕیاره، له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوو زیاتر له 8 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابه‌ش بكرێت و له‌م باره‌یه‌وه‌ش زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، لە سنووری قەزاکانی ڕواندز، خەلیفان و چۆمان لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو هەوڵدەدەین دەست بە دابەشکردنی ژمارەیەک پارچە زەوی بکەین، بەگوێرەی خاڵ سوودمەندبووان زەوییان پێدەدرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران زیاتر له 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له سنووره‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوای قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی قۆناغی دووه‌م ده‌ستی پێكردووه و تائێستا هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ند بوونه له وه‌رگرتنی زه‌وی.
جێی باسه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره تا فه‌رمانبه‌رێم مابێت، پرۆسه‌كه درێژه‌ی هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت.