ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان لەم ساڵدا خانەنشین بوون، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێدەداتە و دەڵێت: "5 مووچە وەردەگرن".

 

سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەم لەمساڵدا خانەنشین بوون لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 لەلایەن بەغداوە مووچەی 5 مانگیان پێدەدرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مانگی 5 نزیکەی هەزار و 150 خانەنشینی نوێ لەسنووری پارێزگای سلێمانی مووچەی 5 مانگیان بۆ بەستراوەو پێکەوە وەریدەگرن.

 

ناوبراو زانیاری زیاتر ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ مانگی 6 کە نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون مامەڵەکانیان تەواوبووە و لەگەڵ مووچەی مانگی 6 مووچەی 5 مانگیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا سادق شێخ عوسمان گووتی: "تائێستا  نزیكەی (15 بۆ 20) هەزار خانەنشین مووچەكانیان بۆ بەستراوە و هەرمانگە و ژمارەیەك لە خانەنشینان مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت".