هەرێمی کوردستان پەتاتە هەناردەی ئەفریقا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بڕیاریداوە پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئەفریقا بکات
بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە نێوخۆی وڵات زۆر بووە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بڕیاریداوە پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئەفریقا بکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر سەبارەت بە هەناردەکردنی بەرهەمی پەتاتە رایگه‌یاند، ئه‌م ساڵ به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت 300 تۆن به‌رهه‌می په‌تاته‌ی ناوخۆیی كه به‌رهه‌می جوتیارانی خۆمانه بریاره هه‌نارده‌ی جنوبی ئه‌فریقای بكه‌ین، به‌تایبه‌تی وڵاتی لیبیریا.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانه ئه‌و پڕۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پار ساڵیش بۆ وڵاتی كه‌نداو هه‌نارده‌مان كرد وه‌كو وڵاتانی به‌حرێن، قه‌ته‌ر، سعودییه.
سەبارەت بە زیادەی بەرهەمی ناوخۆیی گووتی: "كۆی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی ناوخۆیی ساڵانه ده‌گاته 600 هه‌زار تۆن، ئه‌وه‌ش ده هێنده زیاتره له پێداویستیی ناوخۆیی، بۆیه پێویستی به به‌بازاركردن هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی".
دووپاتیکردەوە، له كۆتایی مانگی هه‌شت و سه‌ره‌تای مانگی 9 به‌رهه‌مه‌كانی تریش له پلان دایه كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت وه‌كو ترێ، هه‌نگوین، هه‌نار، هێلكه.