ئاوی سازگار بۆ دانیشتووانی وەرتێ دابین دەکرێت

پڕۆژهیهكی تایبهت لهلایهن حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بۆ دابینكردنی ئاوی وهرتێ جێبهجێ دهكرێت
لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران موژدەیەک دەداتە دانیشتوانی وەرتێ و دەڵێت: "پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەکرێت".
ئهمڕۆ دووشهممه بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە دابینکردنی ئاو بۆ ناحیەی وەرتێ ڕایگهیاند، پڕۆژەی ئاوى خواردنەوە لە ناحییەی وەرتێ له بوارى جێبەجێكردندايه، پڕۆژەکە پێكدێت له دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی ( 5966)م بۆڕی پولی ئەسیلین (180-160-125-90)ملم لهگهڵ دانانی (1)غەتاس لە هەمان کاتدا دروست کردنی دوو عەمباری کونکرێتی ئاو بە قەبارەی( 2*7*8)مەتر.
سەبارەت بە سوودمەندانی پڕۆژەکە گووتی: "كە نزیکەی 300 ماڵ لێی سوودمەند دەبن بۆ ئاوى خواردنەوە ".
لە درێژەی بڵاوکراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، گوژمەی پڕۆژەکە نزیکەی( 280) ملیون دينار بووە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ،لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی سۆران بەشێوەیەکی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.