وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ قوتابیانی پۆلی 12 له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و هاوكات خشته‌ و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خشته‌ی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی- وێژەیی- پیشەیی) قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خولی دووەم، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ 23ی 8ی 2025 تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و قوتابییانی زانستی تاقیكردنه‌وه‌ی زینده‌زانی ده‌كه‌ن و قوتابییانی به‌شی وێژه‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژوو ده‌كه‌ن.