هەر کەسێک نرخی مریشک بەرزبکاتەوە ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە

قایمقامی قهزای ناوهندی هەولێر هۆكاری بهرزبوونهوهی نرخی مریشك بۆ پایتهخت میدیا ڕووندهكاتهوه و هۆشدارییش به فرۆشیاران دهدات
نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە پایتەخت میدیا پەیوەندی بە قایمقامی هەولێر کرد بۆ گەیاندنی داواکاری خەڵک.
ئهمڕۆ یهكشهممه نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قهزای ناوهندی هەولێر سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێم کەمی بەرهەمەکەیە، کێڵگە پەلەوەرییەکان بەرهەمەکانیان چەند زۆر بێت ئەوەندە نرخەکەی دادەبەزێت و چەندیش کەم بێت نرخەکەی بەرز دەبێتەوە هەموو نرخەکانیش کاتیین.
سەبارەت بە ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک قایمقامی پارێزگای هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: "ڕێگری دەکەین لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، ڕێگە بە دوکاندارەکان نادرێت نرخی مریشک بەرزبکەنەوە".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیش لەوەدەکاتەوە، هەر کەسێک نرخی مریشک بەرزبکاتەوە ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
هەر لەمبارەیەوە، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ بە پایتەخت میدیای راگەیاندبوو، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک کاتییە، خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان لە ماوەی کەمتر مانگێکی دیکە، دەستدەکەنەوە بە بەرهەمهێنان و نرخەکەی ئاسایی دەبێتەوە.
لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشک بەنزیکەیی 4 هەزار دینارە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.