كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له دوو شاره‌وانی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی له شاره‌وانییه‌كانی داره‌شه‌كران و قوشته‌په دابه‌ش ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێرییش زانیاری ورد بۆ پایته‌خت میدیا ده‌خاته‌ڕوو
لەدوای قۆناغی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە شارەوانی بەحرکە، بڕیاردراوە هەفتانە لە شارەوانییەکی سنووری هەولێر زەوی دابەش بکرێت، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێریش زانیاری نەزانراو دەخاتەڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە شارەوانی دارەشەکران و قوشتەپە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولیر 37 سەرۆکایەتی شارەوانی دەگرێتەوە، کە بەشێکی زۆریان ناحیە و قەزان یەکەم شوێن سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە زەوی دابەشکرا، بۆ خێرایی پڕۆسەکە هەفتانە 1 هەتا 2 شارەوانی لە سنووری هەولێر زەوی تیاییدا دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنەکە لەم دوو شارەوانییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەفتەیە بەئەگەری زۆرەوە سێشەممە یان پێنجشەممە لە سەرۆکایەتی شارەوانی دارەشەکران و قوشتەپە، بە نزیکەیی 3 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن.
دووپاتیکردەوە، لە قوشتەبە ئەو پارچە زەویانەی لە نزیکی ئاوەدانین دابەشدەکرێن، ڕوپێویمان بۆ ئەو شوێنانە کردووە تا بە ئاسانی خزمەتگوزاری بەدەستی هاووڵاتییان بگات.
سەبارەت بە نرخی پارچە زەوییەکان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و دەڵێت: "نرخی پارچە زەوییەکان بەرزن لە دابەشکردنی قۆناغی یەکەم نرخەکان لە سەرووی چاوەڕوانی فەرمانبەران بوو چونکە چاوەڕێی بوون پارچە زەوییەک وەربگرن نرخەکەی 50 وەرەقە یان 60 وەرەقە بێت".
مەریوان حاکم هادی زانیاری نەزاندراو بۆ فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و باس له‌وه ده‌كات، لە هەندێک شوێنی بەحرکە پارچە زەویی دابەشکراوە نرخەکەی لە سەرووی 5 دەفتەر دۆلار بووە چونکە ئاوەدان بووە و شەقامی سەرەکەی بووە.