ئاوی هەولێر دووبارە بەکاردەهێندرێتەوە

له ههولێر پڕۆژهی ئاوی ڕیسایكلین دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه و ئهمهش یهكهمجاره پڕۆژهی لهم شێوهیه ئهنجام دهدرێت
لە پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جارە ئاوی هەولێر دووبارە بەکاردەهێندرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمیش دەڵێت: "پڕۆژەکە بۆ سەوزکردنی شار سوودی لێوەردەگیرێت".
ئهمڕۆ یهكشهممه ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی دووبارە بەکارهێناناوەی ئاوی هەولێر و داخستنی بیرە ئاوییەکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی تێستی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر لە ماوەی حەوت ڕۆژدا 186 بیر ڕاگیراون، تا کۆتایی ئەم مانگەش 250 بۆ 300 بیر رادەگیرێن، تا کۆتایی ئەم ساڵیش نزیکەی 1000 بیر ڕادەگیرێن.
سەبارەت بە هۆکاری داخستنی بیرەکانیش گووتی: "ڕاگرتنی بیرەکان وادەکات ئاوی ژێر زەوی بگەشێتەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز ببێتەوە".
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێی حکومەت ئاشکرای كرد، بۆ یەکەمین جارە پرۆژەی ڕیسایکلینەی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی 200 ملیۆن، ئەو ئاوەڕۆیەیی هەولێر دەردەچێت، لەم پڕۆژەیەدا پاکردنەوەی بۆ دەکرێت و دووبارە بەکاربهێندرێتەوە بۆ کشتوکاڵ و سەوزکردنی شار بەکاربهێندرێتەوە.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، بەم زووانە پڕۆژەکە دەستپێدەکات و لەماوەی 2 ساڵ تەواو دەکرێت و بۆ یەکەمین جارە پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.