دوای تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم، لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی ڕەتکرانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی ماڵپەری فەرمیی دادگەی فیدراڵی عێراق، سکاڵاکەی رائید مالیکی پووچەڵکراوەتەوە و سکاڵاکەی باسم غرێباویش رەتکراوەتەوە کە لەسەر گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمان تۆمارکردبوو.
ئەم دوو سکاڵایە داوای نادەستووریبوون و بەتاڵکردنەوەی ئەو گرێبەستانەیان دەکرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 19-05-2025 لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی (وێستێرن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوتی (میران و تۆپخانە - گردەمیر) واژۆی کردبوون و سکاڵاکاران ئەو گرێبەستانەیان بە نادروست و نادەستووری ناوبردبوو و داوایان دەکرد، هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی هیچ گرێبەستێکی نەوت و گاز بەبێ رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵی واژۆ نەکات.
جێی باسە، دوو سکاڵاکەی سەر گرێبەستەکانی نەوت لەلایەن هەریەک لە رائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون.