پایتەخت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە یەک رۆژدا زیاتر لە 12 هەزار سەرپێچی هاتووچۆ تۆمار کراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە یەک رۆژدا زیاتر لە 12 هەزار سەرپێچی هاتووچۆ تۆمار کراون
کورتە

ژمارەیەکی خەیاڵی لە تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆ لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری سەرپێچییەکانی هاتووچۆی تەنیا یەک ڕۆژی بڵاوکردە و ژمارەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا دوێنێ، ڕۆژی شەممە، لە ئەنجامی هەوڵە مەیدانییەکانیان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و رێکخستنی جووڵەی شەقامەکان، 12,150 سەرپێچیی جۆراوجۆر تۆمارکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 123 ئۆتۆمبێل و 80 ماتۆڕسکیل، هەروەها 458 مۆڵەتی شۆفێری و 159 ساڵانەی تۆمارکردن لە سەرپێچیکاران وەرگیراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پارێزگای بەغدا بە هەردوو بەری کەرخ و رەسافەوە لە پلەی یەکەمدایە بۆ زۆرترین ژمارەی سەرپێچییەکان، دوای ئەویش پارێزگاکانی بابل، نەجەف، کەربەلا و نەینەوا دێن.

باوترین جۆرەکانی سەرپێچیش بریتی بوون لە:
 
- 838 سەرپێچیی لێخوڕین بە خێرایی زیاد لە رێپێدراو.
- 348 سەرپێچیی لێدان لە چرای سوور.
- 333 سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا.
- 248 سەرپێچیی رۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە.

20 تەمموز 2025 12:38 32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025