گەشتیارێکی کورد لە گەلی عەلی بەگ خنکا

گه‌شتیارێكی كوردی ته‌مه‌ن 25 ساڵان له ڕووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكا
گه‌شتیارێكی كورد و ته‌مه‌ن 25 ساڵان له ڕووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكا و تیمه‌كان ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد به‌دوای ته‌رمه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران ڕایگه‌یاند، کەمێک بەر له ئێستا ڕووداوێكی خنکان لە نێو ڕووباری گەلی عەلی بەگ ڕوویدا، گەشتیارێکی کورد تەمەن 25 ساڵان خنكاوه.
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، تیمەکانی پاراستنی ئاوی ڕووباری سۆران و تیمەکانی ڕزگاركردن بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەدا گه‌ڕان و پشکنینی نێو ڕووبارییان دەست پێکردوە، لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.